لە ئاکامى زنجیرەیەک تەقینەوە لە چەند شوێنێکى جیاجیاى ناو شارى موسڵ لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا، به لایەنى کەم 5 کەس کوژران و 12 کەسى دیکە برینداربوون. پۆلیسى فیدراڵی دەستگیرکردنى 8 چەکدارى بەتۆمەنى ئەنجامدانى کردەوە توندوتیژیەکان راگەیاند.
پـۆلیس رایگەیاند تەقینەوەى بۆمبێکى چێنراو لە گەڕەکى زەنجیلى رۆژئاواى موسڵ بەرووى کاروانێکى هێزەکانى پۆلیس 2 پۆلیس کوژران و 2 ی دیکه برینداربوون. هاوکات لە ئاکامى تەقینەوەى بۆمبێکى ترى چێنراو لە گەڕەکى قەوسیاتى باکورى موسڵ کە بە هەمان شێوە هێزێکى پۆلیس کرایە ئامانج، 8 کەس برینداربوون کە چواریان پۆلیس بوون.
سەرچاوەیەکى پۆلیس ئاماژەى بەوەش کرد چەند چەکدارێکى نەناسراو لە گەڕەکى وەحدەى باشورى موسڵ شەوى رابردوو هەڵیان کوتایە سەر ماڵێک و 3 لە ئەندامانى خێزانێکیان کوشت و 2 ى دیکەشیان بە سەختى بریندارکرد.
پـۆلیسى فیدراڵیش لە هەڵمەتێکى گەڕان و پشکنیندا لە چەند شوێنێکى جیاى موسڵ 8 کەسى بە تۆمەتى ئەنجامدانى کارى توندوتیژى دەستگیرکرد.
لیوا مەهدى غەڕاوى فەرماندەى فیرقەى پۆلیسى فیدراڵى لە موسڵ لە لێدوانێکى تایبەتدا بۆ دەنگى ئەمریکا لە بارەى ئەو دەنگۆیانەى گوایە چەکدارانى یاخیبوو و میلیشیا چەکداریەکان بە شێوەیەکى بەرچاو لە ناو موسڵ بڵاوبوونەتەوە و کردەوە چەکداریەکانیش لە زیادبووندایە ناوبراو ئەو هەواڵانە رەت دەکاتەوە کە ناوچەیەک هەبێت لە ژێر کۆنترۆڵى چەکدارانى تیرۆرستدابێت.
ڕاپـۆرتی ئهمیر گۆران