کۆنگره‌ی نیشـتمانی بۆ ڕزگارکردنی سوریا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له دیمه‌شقی پایته‌خت ده‌ستیکرد به سـازدانی کۆبوونه‌وه‌کانی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له دیـپـلۆماتانی بیانی، له‌وانه عه‌زه‌مه‌توڵڵا گول‌محه‌مه‌دۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا.
ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تیـیه‌کانی سوریا، ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه وه‌ک ئۆپـۆزسیۆن دانیان پـیادانراوه، داوای گۆڕانی ڕژێمی وڵاته‌که‌یان کرد به هه‌موو ده‌زگا و به‌رپـرسه باڵاکانیـیه‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختیان کرده‌وه له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی ئاشـتیـیانه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی شۆڕشی گه‌له‌که‌یان.
ڕه‌جا ئه‌لناسر سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌که له وتاره‌که‌یدا به ئاماده‌بووانی گوت " به ده‌نگێـکی به‌رز ده‌ڵێن به‌سه کوشتن و وێرانکاری، به‌سه بۆ ئه‌و شه‌ڕه شیتگیرانه‌یه‌ی له دژی گه‌ل و شۆڕشه‌که‌ی به‌رپاده‌کرێت، به‌سه بۆ له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ و بردنی به‌ره‌و لێواری شه‌ڕی تایفی و مه‌زهه‌بی و کردنی سوریا به گۆڕه‌پانی ناکۆکی پـرۆژه و مه‌رامه ده‌ره‌کیـیه‌کان."
به‌ڵام به پـێی ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رز، سه‌ره‌ڕای ئه‌م داوایانه‌ی به‌شـداربووانی کۆنگره‌که که ژماره‌یه‌کیان کۆنه زیندانی سیاسین، گوته‌بێژێـک له له‌شـکری ئازادی سوریا گوتوویه‌تی ئه‌وانه ئۆپـۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه نین و ئه‌و کۆنگره‌یه ته‌نها هه‌وڵێـکی ڕژێمه بۆ چه‌واشه‌کردنی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی تاوه‌کو پـێـیان وابێت دانوسـتاندن و وتووێژ هه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌که.