کاردانه‌وه له زۆربه‌ی جیهانی ئیسلام به فیلمی د‌ژه ئیسلام " بێگوناهی موسلمانان" خۆنیشاندانی توندوتیژانه‌و کوشنده بووه. هێندێک له چاودێران پێشنیاز ده‌که‌ن بۆ پێش‌گرتن له‌م جۆره خۆنیشاندانانه، مامو‌ستایانی ئایینی ده‌بێت ڕۆڵی داهێنه‌رانه‌یان هه‌بێت له کاتی وتاردانی نوێژی هه‌ینی باسی به‌هاکانی ئیسلامیان بۆ بکه‌ن و بۆیان ڕون بکه‌نه‌وه که ده‌بێت له‌م جۆره خۆنیشاندانانه دوربکه‌ونه‌وه. پرسیار ئه‌وه ئایا ئه‌م جۆره کاردانه‌وانه به مه‌به‌ست ده‌کرێن یانیش له هه‌ستی خه‌ڵکی 'هاندراو' سه‌رچاوه ده‌گرن. شیروان شه‌میرانی شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وڵامدا ده‌ڵێت،" هێندێکی به‌مه‌به‌سته به‌ڵام زۆرینه‌ی زۆری ئه‌وه‌یه که وا جۆره ئیحساس و خۆشه‌ویستی له ناو عامه‌ی خه‌ڵکی موسوڵماندا هه‌یه به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت." ئه‌و ده‌شڵێت کۆمه‌ڵێک هه‌ن چاوه‌ری جۆره کارێکی له‌م شێوه له ڕۆژئاواییه‌کان به‌رامبه‌ر به ئیسلام ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێندێک مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه به ڕێگای ووروژاندنی موسوڵمانان ئه‌وجۆره ململانێ نێوان وڵاتانی ئیسلامی و ڕۆژئاوا و نێوان وڵاتانی ئیسلامی و ئه‌مه‌ریکا هه‌یه به زیندوویی بیهێڵنه‌وه و نه‌چێته ئاستی لێک تێگه‌یشتن و هاوپه‌یمانی و هاوکاری کردنی یه‌کترو یان پێشبرکێ، به‌ڵکو ته‌نها له ململانێیه‌کی خوێناوی توند‌و ڕه‌قدا بمێنیته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئێستا له جیهانی ئیسلامی‌دا ڕوده‌دات،" جوڵانێکی جه‌ماوه‌رییه به‌هۆی هێرش کردنه‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌که‌یانه‌وه، به‌ڵام له چوارچێوه‌یه‌کی ئاراسته‌کراو له لایه‌ن هێندێک هێزو گروپه‌وه که وا زیاتر سیاسه‌ته‌که‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه به‌نده که له ململانێیه‌کی توندی ڕه‌ق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی و ڕۆژئاوا دابمیننه‌وه. شه‌میرانی ده‌ڵێت هه‌ر له‌پاش ده‌رچونی فیلمه‌که گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته که" ئه‌مه پێلانیکی تایبه‌ته بۆئه‌وی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژئاوا و به‌تایبه‌تی پێوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئه‌و وولاتانه‌ی به‌هاری عه‌ربیان (لێ هه‌یه) تێک بچێت."