به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆکی عێراق له ئه‌ڵمانیاوه چاو‌دێر ئاماژه‌یان به‌وه ده‌کرد که ده‌شێت گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق.
جه‌لال تاڵه‌بانی پاش به‌سه‌ربردنی 3 مانگ له ئه‌ڵمانیا بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی، ڕۆژی 2شه‌ممه گه‌ڕایه‌وه شاری سلێمانی.
هه‌ر له پاش گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی تاڵه‌بانی، ژماره‌یه‌ک شاندی لایه‌نه عێراقیه‌کان سه‌ردانیان کردووه و وتووێژ له‌سه‌ر ڕه‌وشی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که کراوه.
هاوکاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆکی عێراق، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌ردانێکی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ست پێ‌کرد و ئه‌م سه‌ردانه‌ش خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆکراوه.
ئایا سه‌رۆکی عێراق ده‌توانێت چی بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی عێراق؟
پێشتر ده‌گوترا، کێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌کی له نێوان لایه‌نه عێراقیه‌کاندا نه‌بوونی متمانه‌یه، ئێستاش جێی خۆیه‌تی بپرسرێت، ئایا سه‌رۆکی عێراق ده‌توانێت ئه‌و متمانه‌یه بگێڕێته‌وه نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان و پێکهاته‌کانی وڵاته‌که‌ی؟
ئه‌مین فه‌ره‌ج ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تری به‌ڵێن ساڵح ده‌داته‌وه.