Accessibility links

ولیه‌م بێرنز سه‌ردانی لیبیا ده‌کات

  • VOA News

یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ولیه‌م بێرنز له‌ لیبیایه‌ بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ له‌ باره‌ی هێرشه‌ کوشـنده‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، ئه‌وه‌ی کرایه‌ سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ شـاری به‌نغازی.
ولیه‌م بێرنز هه‌روه‌ها ئاماده‌ی ڕێوسـمێـکیش ده‌بێت که‌ سـازده‌کرێت بۆ ڕێزلێنان له‌ گیانی کرستۆفه‌ر ستیڤنس باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا و سێ دیپـلۆماته‌که‌ی دیکه‌، ئه‌وانه‌ی له‌ هێرشه‌که‌دا کوژران.
عاشور بن خه‌یال وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا له‌ میانه‌ی چاوپـێـکه‌وتنیدا به‌ ولیه‌م بێرنز جارێـکی دیکه‌ داوای لێبوردنی له‌ ئه‌مه‌ریکا کرد و گوتی کرسـتۆفه‌ر دۆسـتێـکی لیبیا بووه‌.
XS
SM
MD
LG