حکومه‌تی سودان ڕێی چونه سه‌ر ماڵپه‌ڕی یوتوبی گرتووه به‌هۆی ئه‌و فلیمه‌ی دژه ئیسلامه‌وه که بووه مایه‌ی خۆپیشاندانی توندوتیژ ئامێز له زۆرێک له وڵاتانی ئیسلامی‌دا.
عیزه‌دین کامیل، سه‌رۆکی ده‌زگای تێلکۆمیونیکهیشن له سودان ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستان ئه‌و قهدهغهکردنهیان سه‌پاندووه پاش ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی گوگڵ که خاوه‌نی یوتوبه، هیچ وه‌ڵامێکی داوای حکومه‌تی سودانی نه‌داوه‌ته‌وه بۆ لادانی ئه‌و فلیمه.
کامیل ده‌شڵێت بڕیاری حکومه‌ت پاش هه‌وڵه شکستخواردوه‌کانی دێت بۆ ڕێگه‌گرتن له سه‌یرکردنی ئه‌و فلیمه مشت و مڕ له‌سه‌ره له ماڵپه‌ڕی یوتوب.
په‌یامنێرێک له خه‌رتوم به ده‌نگی ئه‌مریکای گوتووه ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه نه‌یتوانیوه بچێته سه‌ر تۆڕی یوتوب.
وه‌ک ناڕه‌زاییه‌ک به‌رامبه‌ر به‌و فلیمه، خۆپیشانده‌ران له خه‌رتوم چوبونه به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌کانی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و ئه‌مریکاش.