هاوکاتی کۆتایی هێنان به سه‌ردانه 3 ڕۆژیه‌که‌ی لیۆن په‌نێتا، وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ وڵاتی چین ڕێگه‌ی دراوه‌تێ بچێته ناو بنکه‌یه‌کی هێزی ده‌ریایی چین.
چین به ده‌گمه‌ن ڕێگه ده‌دات ئه‌م جۆره سه‌ردانانه‌ی بنکه له‌شکریه‌کانی بکرێت.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا به‌ناو که‌شتیه‌کی جه‌نگی و ژێرده‌ریاییه‌کدا گه‌ڕاوه له باره‌گای سه‌رکردایه‌تی هێزی ده‌ریای باکور له شاری کینکادۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی چین.
لیۆن په‌نێتا یه‌که‌م وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکایه ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی پێبدرێت.
گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی په‌نتاگۆن ده‌ڵێت، به‌ڕێز په‌نێتا له‌گه‌ڵ ئه‌دمێرال تیان ژۆنگ، سه‌رکرده‌ی ئه‌و هێزه ده‌ریاییه‌ی چیندا کۆبۆته‌وه و باسیان له گرنگی هێزی ده‌ریایی هه‌ردوو وڵات کردووه و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکاش ئاماژه‌ی به بانگهێشته‌که‌ی واشنتۆن کردووه بۆ چین تا له مانۆڕه ده‌ریاییه‌که‌ی ساڵی 2014دا به‌شداربێت.
له‌م سه‌ردانه‌ی په‌نێتا بۆ ئه‌و بنکه‌یه‌ی هێزی ده‌ریایی ڕیگه نه‌درا ڕۆژنامه‌وانان بچنه ناوه‌وه و له بری ئه‌وه سه‌ردانی کارگه‌یه‌کی ناوچه‌که‌یان پێکرا.
به‌رده‌وام واشنتۆن بێژینگی به‌وه گوناهبارکردووه که ڕوون و ئاشکرا نییه له به‌رفراوانکردنی له‌شکره‌که‌یدا که له 2 ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار که‌س پێکدێت.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا.، له‌م سه‌ردانه‌یدا سه‌نگی خستبووه سه‌ر په‌یوه‌ندیه له‌شکرییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.