یه‌کێک له‌و ئه‌کته‌رانه‌ی به‌شداری له به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و فلیمه‌دا کردوه که بووه مایه‌ی ئاژاوه‌ی خوێناوی له جیهانی ئیسلامی‌دا، داوای یاسایی تۆمارکردووه له‌سه‌ر ده‌رهێنه‌ری فلیمه‌که به‌هۆی فێڵکردن و بوختان کردنه‌وه.
سیندی لی گارسیا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و داوا یاساییه‌ی له دادگایه‌کی لۆس ئه‌نجلس تۆمارکردووه و ده‌ڵێت ده‌رهێنه‌ری فلیمه‌که نیکۆڵ باسیلی نیکۆڵ، هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندووه به‌وه‌ی له فلیمێکدا به‌شدار ده‌بێت که باس له گیانبازیه‌کانی که‌سێکی کۆنی میسری ده‌کات.
سیندی ده‌ڵێت به‌ڵام دواتر دیالۆگه‌کانی فلیمه‌که گۆڕاون و ده‌نگی تری خراوه‌ته سه‌ر که سوکایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان ده‌کات.
ئه‌م ئه‌کته‌ره به‌شداره‌ی فلیمه‌که ده‌ڵێت له‌وه‌تای کورته‌ی ئه‌و فلیمه بڵاوکراوه‌ته‌وه چه‌ندجارێک هه‌ڕه‌شه‌ی مردنی لێکراوه و له‌و کاته‌شه‌وه ناتوانێت که‌س و کاری خۆی ببینێت له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌ک شتێکیان لێبکه‌ن.
له داوا یاساییه‌که‌یدا سیندی لی گارسیا داوای قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌شی له تۆڕی یوتووب کردووه و هه‌روه‌هاش له گوگڵ بۆ ڕانه‌گرتنی فلیمه‌که و ده‌شڵێت مافی که‌سێتی تیادا پێشێلکراوه.