ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا داوایان له به‌حره‌ین کردووه ڕێـگه به ئازادی ڕاده‌ربڕین بدات و هه‌روه‌ها لێـکۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه بکات که وه‌ک ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش له ده‌می خۆپـیشــاندانهکاندا ئه‌نجامیان داوه.
مایکڵ پـۆزنهر یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری مافه‌کانی مرۆڤ و کرێـکاران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له جنێڤ گوتی هه‌رچه‌نده ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی به‌حره‌ین باس له به‌ره‌وپـێشـچوونێـک ده‌که‌ن له لێـکۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی هێزه‌کانی پـۆلیس کراون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پـێویسته زۆر له‌وه زیاتر بکرێت.
گوتیشی به‌حره‌ین ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م دووڕیانێـکدایه، بۆیه جێبه‌جێـکردنی چاکسـازیـیه‌کان ڕه‌نگه دۆخێـک بهێنێته ئاراوه که بتوانرێت تیایدا وتووێژێـک بکرێت و ئه‌نجامی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری به‌ریتانیا کارین پـێرس ئه‌ویش داوای له به‌حره‌ین کرد چاکسـازی زیاتر ئه‌نجام بدات و ڕێـگه بدات خه‌ڵـکی له ڕێـگه‌ی خۆپـیشـاندانی ئاشـتیخوازانهوه ڕاوبۆچوونی خۆیان به ئازادانه ده‌ربـبڕن. هه‌روه‌ها داوای‌کرد سـزای هه‌موو ئه‌وانه بدرێت که تاوانیان ئه‌نجامداوه، به‌وانه‌شی که له هێزه‌کانی ئاسایشـدان.