Accessibility links

جه‌لیل ئازادیخواه: ده‌کرێ دانووسانی هاوبه‌شمان هه‌بێ بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ و یه‌کگرتنه‌وه‌ی ماڵی کۆمه‌ڵه‌‌

  • Jani Diylan

جه‌لیل ئازادیخواه‌: ئوپوزسیونی کوردی به‌ یه‌ک هه‌ڵوێسته‌وه ده‌چێته‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاێنده‌ی ئێران

جه‌لیل ئازادیخواه‌: ئوپوزسیونی کوردی به‌ یه‌ک هه‌ڵوێسته‌وه ده‌چێته‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاێنده‌ی ئێران

بێگومان دابڕان، دابه‌شبوون و جیابونه‌وه‌ له‌ نێوان رێکخراوه‌ کوردیه‌کاندا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌ک هه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کوردا نییه‌ به‌ڵکۆ دژ به‌ بزوتنه‌وه‌که‌ی و ئامانجه‌کانیه‌تی و ده‌ڕژێته‌ ئاسیاوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
خۆشبه‌ختانه‌ جۆره‌ نزیکبونه‌وه‌یه‌ک له‌ نێوان باڵه‌کانی حیزبی دیموکراتدا له‌ ئارادایه‌ هه‌رچه‌ند هێشتا هیچ هه‌نگاوێکی گرنگ نه‌هاویشتوون به‌ڵام په‌ێوه‌ندی هه‌یه‌. ئایا له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ نێوان کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕسگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کورستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کورستان شتێک له‌ ئارادا هه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ ئاگادار نه‌بین؟
کاک جه‌لیل ئازادیخواه‌ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕسگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کورستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له‌ ڕاستیدا له‌ نێوان کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕسگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کورستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کورستان له‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وه‌ پێشه‌وه‌ به‌ داخه‌وه‌ تا ئێستا په‌ێوه‌ندیه‌کان نه‌ماوون، په‌ێوه‌ندیه‌کان پساوون وه‌ که‌ناڵێکی دیاریکراوی فه‌رمی بۆ په‌ێوه‌ندی کردن و قسه‌ کردن و دانووسان له‌ ڕاستیدا نه‌ماوه‌ به‌ هۆی هه‌ندی گرفته‌وه‌ که‌ پێش هاتن، به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان له‌گه‌ڵ باڵه‌کانی تری کۆمه‌ڵه‌ په‌ێوه‌ندی هه‌یه‌ وه‌ به‌رده‌وام له‌ دانووسان و گفت و گۆدایه‌ . کاک جه‌لیل ده‌شڵێت به‌ڵام په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رێزانه‌دا له‌ ئاستی په‌ێوه‌ندی که‌سی و دۆستایه‌تی دا ماوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش هه‌ر هه‌یه‌
XS
SM
MD
LG