ئان سان سو‌و چی ڕێبه‌ری دیموکراسی له بورما ده‌ڵێت ڕێبازی دیموکراسی له وڵاته‌که‌یدا جێی خۆی ناگرێت هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌موو له‌شـکری وڵاته‌که به ته‌واوی پشـتیوانی لێنه‌که‌ن.
ئان سان سو‌و کی ته‌مه‌ن 66 سـاڵ و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نو‌بڵ بۆ ئاشـتی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له واشنتنی پایته‌خت، چه‌ندین چاوپـێـکه‌وتنی له‌گه‌ڵدا سازکرا و له هه‌موویاندا سه‌نگی ده‌خسته سه‌ر ئایندهی دیموکراسی له وڵاته‌که‌یدا.
خانم ئان سان سو‌و چی گوتی خراپـترین بڕگه له ده‌سـتوری وڵاته‌که‌یدا ئه‌وه‌یه له‌شـکر له هه‌ر کاتێـکدا به پـێویستی بزانێت ده‌توانێت ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بگرێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ده‌سـتوری بورما له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی له‌شـکریـیه‌وه له سـاڵی 2008 دانراوه.
به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا ئان سان سو‌و چی ده‌سـتخۆشی له سه‌رۆکی ئێسـتای بورما (ثـێن سین) کرد که جه‌نه‌ڕاڵێـکی پـێشوو بووه و له‌وه‌ته‌ی له سـاڵی ڕابردووه‌وه هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌ستی به چاکسـازی دیموکراسیانه کردووه. له‌و کاته‌وه به سه‌دان زیندانیـیانی سیاسی ئازادکردووه. هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا 500 زیندانیکراوی دیکه ئازاد ده‌کات که له ماوه‌ی حوکمڕانی پـێشووی له‌شـکری ده‌سـتگیرکراون.
وڵاتانی ڕۆژئاوایی له به‌رامبه‌ر ئه‌م گۆڕانکاریانه سـزا ئابوریـیه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر بورما لابردووه.