زیندانیـیەک لە گرتووخانەى هەواڵگرى پۆلیسى موسڵدا گیان لەدەست دەدات و کۆمیتەى مافى مرۆڤیش پۆلیس بە کوشتنى تۆمەتبار دەکات.
لە یەکەم حاڵەتى لەو شێوەیەدا، بەندکراوێک بە ناوى یاسین خەفاجى تەمەن 27 ساڵان کە پێش نزیکەى 10 رۆژ بە تۆمەتى هاوکاریکردنى گروپـێکى چەکدارى لە گەرەکى سۆمەر لە موسڵ دەستگیرکرابوو، ئەمڕۆ لە زیندانى هەواڵگرى پۆلیس گیانى لەدەست دا.
پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کەوا هۆکارى مردنى ئەو بەندکراوە بەهۆى نەخۆشیەکى درێژ خایەن بووە و بەپشتبەستن بە زانیارى تەواو بە تۆمەتى هاوکاریکردنى گروپێکى تیرۆرستى دەستگیرکراوە.
بەڵام ڕاپۆرتى پـزیشکى دادوەریدا لە نەخۆشخانە دواى دهڵێت هیچ نەخۆشیەکى درێژخایەنى نەبووە و شوێنى ئەشکەنجە بە لێدانى کهیبڵ و کارەبا بەجەستەوە دیاربووە. کەسوکارى ئەو بەندکراوە لە دادگا و کۆمیتەى مافى مرۆڤى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ سکاڵایان لە دژى پۆلیس تۆمار کرد.
لەیلا ڕێکانى سەرۆکى کۆمیتەى مافى مرۆڤ لە ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ بۆ دەنگى ئەمریکای پشتڕاستکردەوە کەوا ئەو بەندکراوە تەنها بەهۆى ئەشکەنجەوە گیانى لەدەست داوە .
لەیلا ڕێکانى دەشڵێت ئێمە چیتر لە ئاست ئەم جۆرە پێشێلکاریـیانە بێ دەنگ نابین، چونکە ئێمە پێشتریش دەمانزانى ئەو جۆرە پێشێلکارییە دژى مافى زیندانیان لە گرتووخانەکاندا هەیە و بەندکراوان ئەشکەنجە دەدرێن.