تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراق که له لایه‌ن دادگایه‌کی به‌غداوه حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه و ئێسـتا له تورکیایه، ده‌ڵێت ئێران ئاسمانی عێراق به‌کارده‌هێنێت بۆ ناردنی کۆمه‌مه‌ک بۆ هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز له ئسته‌نبوڵ، هاشمی گوتی وڵاته‌که‌ی بووه‌ته ڕێڕه‌وێـک بۆ ئێران و حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی هیچ ڕێـگریـیه‌ک له ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیـیانه ناکات.
هاشمی گوتیشی ڕاپـۆرتی له پارێزگای ئه‌نباری هاوسنووری سوریا و هه‌روه‌ها له ئۆپـۆزسۆنی سوریاوه پـێگه‌یشـتووه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن به هه‌زاران چه‌کداری میلیشیا عێراقیـیه‌کان وان ئێسـتا له سوریا بۆ پشـتگیرکردن له ئه‌سه‌د و کوشـتنی خه‌ڵکی بێ تاوان. گوتیشی ژماره‌یه‌ک له‌و چه‌کدارانه له لایه‌ن ئۆپـۆزسیۆنه‌وه له ناو سوریادا ده‌سـتگیرکراون.
هه‌روه‌ها هاشمی باسی له‌وه‌ش کرد عێراق ڕێگه به ئێران ده‌دات خۆی له‌و گه‌مارۆ ئابوریـیانه ده‌ربازبکات که خراونه‌ته سه‌ری به مه‌به‌سـتی سنووردارکردنی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی.
گوتی ئێرانیـیه‌کان له ڕێگه‌ی بانکه‌کانی عێراقه‌وه دۆلار ده‌کڕن و ده‌یبه‌نه‌وه، که ئه‌وه زیان به ئابوری عێراقیش ده‌گه‌نێت.