سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو ده‌ڵێت ئێران له‌سه‌ر لێواری ئه‌و توانایانه‌یه که پـێویستن بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی، بۆیه داوا له ئه‌مه‌ریکا ده‌کات هێڵێـکی سووری ڕوون بۆ ئێران دابنێت.
له چاوپێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی NBC ئه‌مه‌ریکایی، نه‌ته‌نیاهو گوتی 6 بۆ 7 مانگی دیکه ئێران ئه‌و توانایانه به‌ده‌سـت ده‌هێنێت و له ناوه‌ڕاستی سـاڵی داهاتوو 90% ی ئه‌و ڕێگه‌یه ده‌بڕێت به ئاڕاسته‌ی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی پـیتێنراو به ئاسـتێـک که به‌سه بۆ دروسـتکردنی بۆمبی ناو‌کی.
نه‌ته‌نیاهو گوتیشی پـێویسته پـێش ئەوەی کار لە کار بترازێت، ئه‌مه‌ریکا هڵێـکی سووری ڕوون و ئاشکرا بۆ ئێران دابنێت، چونکه هه‌نگاوێـکی له‌و جۆره‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌نگه شیانی هێرشکردنه سه‌ر شوێنه ناوکیـیه‌کانی ئێران که‌مبکاته‌وه.