Accessibility links

ئه‌نجلینا جوولی سه‌ردانی ئاواره‌کانی سوریا له‌ که‌مپی دۆمیز ده‌کات

  • Omer Farhadi
  • Salam Ballayee

وه‌ک به‌شێـک له‌ سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئاواره‌کانی سوریا له‌ عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ئه‌نجلینا جولی‌ ئاکته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریکایی و نوێنه‌ری نیازپاكی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
سه‌ره‌تا له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان چاوی به‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم که‌وت و له‌گه‌ڵیدا باسی له‌ بارودۆخی په‌نابه‌ران کرد و هه‌روه‌ها چۆنێتی یارمه‌تیدانیان.
پاشـان به‌ره‌و که‌مپی دۆمیزی په‌نابه‌رانی سوری له‌ پارێزگای دهۆک به‌ڕێـکه‌وت. له‌گه‌ڵ گه‌یشـتنی بۆ که‌مپه‌که‌ له‌ لایه‌ن جه‌ماورێـکی زۆره‌وه‌ پـێشـوازی لێـکرا.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجلینا جوولی هه‌ردوو په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر و دهۆک ڕاپـۆرتیان ناردووه‌.



XS
SM
MD
LG