وا بۆ چوار ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ک خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی جیهانی ئیسلامی گرتووه‌ته‌وه له‌سه‌ر فلیمێـک که له ئه‌مه‌ریکا به‌رهه‌م‌هێنراوه و تیایدا سووکایه‌تی به ئاینی ئیسلام کراوه. داوبه‌دوای هێرشه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چه‌ند وڵاتێـکی دیکه ڕێ‌وشـوێنی توندی ئاسایشـیـیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
خه‌ڵـکی له چه‌ندین شـاری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ئه‌مڕۆ له پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به فلیمه‌که.
له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر خۆپـیشـاندانه‌کان له نزیـک باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وامبوون و خۆپـیشـانده‌ران به‌ردبارانی هێزه‌کانی پـۆلیسیان ده‌کرد و له به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی پـۆلیسیش به گازی فرمێسک ڕێژ وه‌ڵامیان ده‌دانه‌وه.
توندوتیژی هه‌روه‌ها سودانی گرته‌وه و له خه‌رتومی پایته‌خت خۆپـیشـانده‌ران خۆیان به نێو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیادا کردووه و ئاڵای ئه‌ڵمانیایان داگرتووه‌ته خوارێ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند که‌وا کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌که سه‌لامتن و گوتی باڵیۆزی سودانی له به‌رلین ئاگادارکردووه‌ته‌وه که حکومه‌تی سودان به‌رپـرسیاره له پاراسـتنی شوێنه دیپـلۆماسیـیه‌کانی ناو وڵاته‌که‌ی.
هه‌وره‌ها خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له مالیزیا و ئه‌نده‌نوسیاش سـازکران.