هاوکاتی یازده‌یه‌مین ساڵیادی هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ر له ژماره‌یه‌ک وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا هێرش ده‌کرێته سه‌ر باڵیۆزخانه‌کانی ئه‌مریکا به‌هۆی ئه‌وه‌ی فلیمێک بڵاوبۆته‌وه وه‌ک ده‌گوترێت سوکایه‌تی به ئایینی ئیسلام و به پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان کراوه.
کاردانه‌وه‌کان خوێناوی بوون، باڵیۆزی ئه‌مریکا له لیبیا ده‌کو‌ژرێت له‌گه‌ڵ 3 دیپلۆماتی تری ئه‌مریکاییدا.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌و فلیمه چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو کاریان تیادا کردووه، کارێک نه‌بووه‌له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه به‌رنامه‌ڕێژی بۆ کرابێت، ئایا ئه‌و هه‌موو کارادانه‌وه‌یه هه‌ڵده‌گرێت؟
ڕێبین ڕه‌سوڵ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت پێویست به‌و هه‌موو کاردانه‌وه‌یه نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و فلیمه، به‌تایبه‌تیش له جیهانی پێشکه‌وتووی ته‌کنه‌لۆژیای ئه‌مڕۆدا ڕه‌نگه له ده‌یان وڵات‌دا خه‌ڵکانێک هه‌بن بۆ وروژاندن ئه‌و جۆره کارانه بکه‌ن و هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیش ناتوانێت ڕێگری له‌و جۆره کارانه بکات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح به‌ڕێز ڕه‌سوڵ ده‌شڵێت ناتوانرێت به‌هۆی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوو بۆ سێ ڕۆژه‌ی ڕابردوو بگوترێت گوتاری توندڕه‌وان له‌ناو ئاینی ئیسلامدا زاڵه به‌ڵام له ڕه‌وشێکی وه‌هادا گوتاره جیاوازه‌کان له‌مسه‌ریه‌وه بۆ ئه‌وسه‌ری هیچ جیاوازیه‌کیان نابێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی گفت و گۆکه‌دایه: