Accessibility links

ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی به‌غدا و ئانکه‌ره‌


دوابەدواى سەردانەکەى ئەحمەد داوود ئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى تورکیا بۆ شارى کەرکوک، هه‌تا دێت پەیوەندی دیپـلۆماسى نێوان هەردوو حکومەتى تورکیا و عێراق ئاڵۆزتر دەبێت. دواجار و پاش ئەوەى حکومەتى عێراق بڕیارى دوورخستنەوەى کونسوڵى تورکیاى لە شارى موسڵ دەرکرد، ئەو پەیوەندیە قۆناغێکى ترى بڕى و لە وەڵامدا حکومەتى تورکیا بە ڕاشکاوى ڕەتیکردەوە تارق هاشمى جێگرى سەرۆک کۆمارى عێراق ڕادەستى عێراق بکاتەوە دواى دەرچوونى بڕیارى لەسێدارەدانى.
لە گفتوگۆیەگدا لەگەل دەنگى ئەمریکا عەبدولبارى زێبارى ئەندامى خولى پێشووى پەرلەمانى عێراق ئاماژە بەوە دەکات ئاستی پەیوەندیەکانى نێوان هەردوو وڵاتى تورکیا و عێراق لە ئاستێکى نا تەندروستدایە و هه‌تا دێت ئاڵۆزى زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.
لە بارەى بڕیارى دوور خستنەوەى کونسوڵى تورکیا لە شارى موسڵ لە لایەن حکومەتى عێراقەوە، عەبدولبارى زێبارى دەڵێت ئەو کارەى عێراق کاریگەرى زۆرىکردۆتە سەر پەیوەندى بازرگانى و دیبلۆماسیش.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG