ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهری، ڕیبه‌ری تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده داوا له هه‌موو موسڵمانان ده‌کات بۆ پشتیوانکردنی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا و ده‌ڵێت ڕوخاندنی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا نزیکیان ده‌کات له ئامانجی کۆتایی بۆ له‌ناوبردنی ئیسرائیل.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی زه‌واهیری له تۆمارێکی ده‌نگیدا بووه که له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی زه‌واهیری به بۆنه‌ی یازده‌یه‌مین ساڵیادی هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ره‌وه بووه و تیایدا ڕه‌خنه‌ی له حکومه‌ته ئیسلامیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا گرتووه به‌هۆی وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و شکسته‌ی هێناویانه له دانانی ڕێبازی ئیسلامی سیاسی.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت سه‌رۆکی ئه‌لقاعیده به توندی ڕه‌خنه‌ی له سه‌رکردایه‌تی نوێی وڵاتی میسر و له پاکستانیش گرتووه به تایبه‌تیش له‌سه‌ر جه‌ختکردنه‌وه‌ی میسر له په‌یمانی ئاشتی ساڵی 1979 له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، هه‌روه‌ها وڵاتی پاکستانیشی وه‌ها ناودێر کرد که حکومه‌تێکه بۆ فرۆشتن و له‌شکرێکیشه بۆ کرێ.
له ئاکامی به‌هاری عه‌ره‌ب ژماره‌یه‌ک حکومه‌تی ڕه‌گ و ڕیشه ئیسلامی له تونس و میسر پێکهێنراون و کاریگه‌ریه‌کانی ڕێکخراوه سیاسیه ئیسلامیه‌کانی له ناوچه‌که‌دا زیادکردووه که وڵاتانی ڕۆژئاوایی به نیگه‌رانیه‌وه سه‌یری ده‌که‌ن.
له تۆماره ده‌نگیه‌که‌یدا زه‌واهیری ده‌شڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پشتیوانی له ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د ده‌کات چونکه ترسی هه‌یه له‌وه‌ی ڕژێمێکی تری ئیسلامی ببێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆسه‌ر ئیسرائیل.
زه‌واهیری ده‌ڵێت پشتیوانی کردنی جیهاد واته شه‌ڕی پیرۆزی موسڵمانان له سوریادا بۆ هێنانه ئارای وڵاتێکی ئیسلامی هه‌نگاوی بنچینه‌ییه ڕووه‌و ئۆرشه‌لیم.
سه‌رۆکی ئه‌لقاعیده داوا له حکومه‌ته‌کانی وڵاتانی ئیسلامی ده‌کات ڕیکه‌وتنه ئاشتیانه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و ڕه‌خنه‌ی له تورکیا و ئێران و حکومه‌ته عه‌ره‌بیه‌کانی که‌نداویش گرتووه و به گاڵته‌پێکردنیشه‌وه باسی مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی فه‌له‌ستینیه‌کانی کردووه به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ئاشتی ده‌یدات له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیه‌کاندا.