به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت وێڕای ئه‌و ناکۆکیانه‌ش که له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما هه‌یه‌تی،به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت له فشار خستنه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تا توندتر بێت له‌سه‌ر ئێران.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهۆ ده‌یه‌وێت واشنتۆن مه‌رجی ئاشکرا دابنێت وه‌ک زه‌مینه خۆشکردن بۆ لێدانی دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به پێشه‌نگی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێکی له‌و شێوه‌یه ڕه‌تده‌کاته‌وه، به‌ڵام سوریشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت ڕێگه به ئێران بدرێت چه‌کی ناو‌کی دروستبکات.
ته‌لئه‌ڤیڤ و واشنتۆن پێکڕا هه‌وڵیان داوه له بایه‌خی ئه‌و ڕاپۆرتانه که‌م بکه‌نه‌وه که تایبه‌تن به جیاوازی و ناکۆکی ڕوانینه‌کانی هه‌ردولایان.
به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل له لێدوانێکدا بۆ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست ده‌ڵێت هه‌رگیز ئه‌و داوایانه‌ی له ئه‌مریکا ڕاناگرێت بۆ دانانی هێڵی سور و ده‌شڵێت شه‌رم ناکات کاتێک باس له ڕوانینه‌کانی خۆی ده‌کات له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئاسایشی ئیسرائیل.
ئیسرائیل و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، نیگه‌رانیان هه‌یه له‌وه‌ی ئێران بیه‌وێت به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی بۆ دروستکردنی بۆمبی ئه‌تۆمی به‌کاربهێنێت. ئێرانیش به‌رده‌وام ئه‌و گوناهبارکردنه ڕه‌تده‌کاته‌وه.