ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به هه‌زاران که‌س له نیویۆرک و واشنتن و په‌نسلڤانیا گردبوونه‌ته‌وه به بۆنه‌ی 11 هه‌مین سـاڵیادی هێرشه تێرۆرسـتیـیه‌کانی ئه‌لقاعیده بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وانه‌ی بوونه مایه‌ی کوژرانی نزیکه‌ی 3 هه‌زار که‌س.
سه‌رۆکی وڵاته ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما و میشێلی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تیدا له کاتژمێر 8:46 ی به‌یانی له کۆشـکی سپـی ساتێـک به ماته‌مینی وه‌سـتان، واته له هه‌مان ئه‌و کاته‌ی که 11 سـاڵ له‌مه‌به‌ر یه‌که‌م فڕۆکه به‌ر یه‌ک له دوو بینا به‌رزه‌که‌ی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی که‌وت.
پاشـان ڕێوڕه‌سمێـک له وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و شوێنه‌ی که سێـیه‌م فڕۆکه له‌و ڕۆژه‌دا خۆی به لایه‌کیدا کێشــا.
بڕیاره جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن ئه‌ویش له شـاری شانکسڤیلی سـتانی په‌نسـلڤانیا وتارێـک پـێشـکه‌ش بکات، له نزیک ئه‌و شوێنه‌ی سه‌رنشینانی فڕۆکه‌ی چواره‌م هه‌وڵیان دا ڕفێنه‌رانی فڕۆکه‌که‌یان ده‌سـتگیربکه‌ن، هه‌رچه‌نده نه‌یانتوانی کۆنتڕۆڵی فڕۆکه‌که بگه‌رنه‌وه ده‌ست، به‌ڵام ڕێگه‌یان گرت له‌وه‌ی ڕفێنه‌ران فڕۆکه‌که به ئاڕاسته‌ی واشنتنی پایته‌ختدا به‌رن و بیده‌ن به ئامانجه‌که‌یاندا.
ژماره‌یه‌کی زۆری که‌سوکاری قوربانیان به‌شداری له ڕێوڕه‌سمه‌کاندا ده‌که‌ن، به تایبه‌تی له گراوند زیرۆ، ئه‌و جێـگایه‌ی هه‌ردوو بینا به‌رزه‌که‌ی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی لێ داڕمان.