ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، یازده‌هه‌مین ساڵیادی هێرشه تێرۆریستییه‌کانی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده بۆ سه‌ر وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه.
یازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، 19 میلیتانی سه‌ر به ڕێکخراوی توندره‌وی ئیسلامی ئه‌لقاعیده ده‌ستیاندا گرت به‌سه‌ر چوار فڕۆکه‌ی سوارهه‌ڵگر و ده‌ستیان دا له هێرشی خۆکوژی له دژی ئامانجان له ناو ئه‌مه‌ریکا، 2 له فڕۆکه‌کانیان به برجه‌کانی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی له شاری نیویۆرک دادا، فڕۆکه‌ی سێهه‌میان به پێنتاگۆن (وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا)هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی واشنتن پایته‌ختی وڵات دادا و فڕۆکه‌ی چوارم له ده‌شتێک له ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌تی پێنسلڤانیا که‌وته خوارێ. له‌ئاکام هێڕشه‌کان نزیکه‌ی 3،000 که‌س کوژران. دواتر وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕێبه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانییه‌کی جیهانی له شه‌ر دژ تێرۆر کرد به ئامانجی ئاشکرا ڕاگه‌یندراوی بۆ له ناوبردنی ئه‌لقاعیده بنکه له ئه‌فغانستانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی تالیبان.
یازده ساڵ پاش ئه‌م هێرشه تیرۆریستییانه، دکتۆر جه‌بار قادر شاره‌زای مێژو و کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت،" پێموایه ئه‌و کرده‌وه دڕندانه‌ی که له یازده‌ی سێپتمبه‌ردا ڕویدا هاوسۆزیه‌کی له دونیادا بۆ ئه‌مه‌ریکا و هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریکا دروست کرد و ویژدانی مرۆڤایه‌تی به‌ڕاستی جوڵاند." ئه‌و ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه که ئه‌و تیشک خستنه‌سه‌ر تێرۆریسته‌کانی ئه‌ڵقاعیده و هاوڕه‌گه‌زه‌کانی وایکرد که کێشه‌که بۆ هه‌مو جیهان به ڕونی دیاربێت و کۆمه‌ڵێک هه‌ڵوێست وه‌ربگیرێت و کۆمه‌ڵێک به‌کرده‌وه هه‌نگاو بنرێت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌مولایه‌ک به تایبه‌تی له وڵاتانی جیهانی دێموکراتی هه‌وڵ بده‌ن سنورێک بۆ ئه‌و هه‌مو ڕێبازانه دابنێن که ئه‌و توندڕه‌وانه هه‌یانه.