وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌رچ بڕیارێـک له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه سه‌باره‌ت به سوریا بدرێت، ئه‌وا هیچ ئاکامێـکی نابێت ئه‌گه‌ر بێت و مه‌رجی پابه‌ندبوونی تیادا نه‌بێت.
خانم هێله‌ری کلنتن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئه‌مه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وان ڕاگه‌یاند له پاش کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی هاریکاری ئابوری وڵاتانی ئاسیا- پاسیفیک له شاری ڤلادیڤۆستۆکی ڕووسیا و گوتی ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بێت ئه‌وا سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د پـشـتگوی ده‌خات.
گوتیشی ئه‌گه‌ر هه‌روا له‌گه‌ڵ ڕووسیادا له‌سه‌ر قه‌یرانی سوریا ناکۆک بین، ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانانه‌دا کارده‌که‌ین که له‌گه‌ڵیاندا هاوهه‌ڵوێستین له پشـتگیرکردنی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له پـێناو په‌له‌کردن له ڕووخاندنی ڕژێمی ئه‌سه‌د و یارمه‌تیدان له ئاماده‌کردنی سوریا بۆ ئاینده‌یه‌کی دیموکرات و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی له سه‌رله‌نوێ هه‌سـتانه‌وه‌ی.