Accessibility links

دادگای عێراق سزای مه‌رگ بۆ تاریق هاشمی ده‌بڕێته‌وه


تاریق ئه‌لهاشمی جێگری سه‌رۆکی عێراق

تاریق ئه‌لهاشمی جێگری سه‌رۆکی عێراق

یه‌کشه‌ممه‌، دادگایه‌کی عێراق ڕایگه‌یاند سزای مه‌رگی (به‌شێوه‌ی له‌سێداره‌دان) به‌سه‌ر تاریق هاشمی ڕاکردو داسه‌پاند‌ له‌پاش دادگاییکرانی به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌سته‌یه‌کی کوشتنکاری به‌ڕێوه‌ بردبو، ئه‌مه‌ش به‌پێ وته‌بێژێکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری که‌ ڕایگه‌یاند،" دادگای باڵای تاوانکاری فه‌رمانی مه‌رگ به‌ ڕێگای له‌سێداره‌دانی بۆ هاشمی بڕیوه‌ته‌وه‌‌ پاش ئه‌وه‌ی گوناحکار ناسرابوو".
هاشمی که‌ خۆی سونی ئایین زایه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌ وڵات هه‌ڵات پاش ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستان فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیان دابو. کێشه‌ی ئه‌و بو به‌ مایه‌ی سازبونی قه‌یرانی سیاسی له‌ ناو حکومه‌تی هاوپه‌یمانێتی به‌ ده‌سته‌ڵاتی هاوبه‌شی نێوان بلۆکی سونی، شیعه‌ و کورده‌کان.
هاشمی سه‌ره‌ک وه‌زیری شیعه‌ نوری ئه‌لمالکی تاوانبار کردبو که‌ به‌ مه‌به‌ستی سیاسی سه‌ری ده‌دو نه‌یاره‌ سیاسییه‌کانی ناوه‌ به‌ڵام حکومه‌ت گوتی ئه‌مه‌ کێشه‌یه‌کی دادوه‌رییه‌.
هاشمی ئێستا له‌ تورکیایه‌.
XS
SM
MD
LG