له‌شـکری میسر ڕایگه‌یاند که‌وا له قۆناغی یه‌که‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی له نیمچه دورگه‌ی سینا، 31 تونێلی قاچاغچیانی له‌سه‌ر سـنووری له‌گه‌ڵ غه‌ززه‌دا داته‌پاندووه و 32 که‌سی کوشتووه که تاوانباربوون به قاچاغچێتی به تلیاک و 38 چه‌کداریش ده‌سـتگیرکراون که ژماره‌یه‌کیان بیانین.
عه‌قید ڕوکن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌لی گوته‌بێژی له‌شـکری میسر ئه‌مڕۆ شه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان به هاوکاری هێزه‌کانی پـۆلیسی ناوچه‌که به‌ڕێوه‌چوون و خۆشـبه‌ختانه هیچ که‌سێـکی خه‌ڵـکی سینا و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی حکومه‌ت زیانیان پێ‌نه‌گه‌یشـتووه.
گوتیشی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئاسایش له ناوچه‌ی سینا به‌رقه‌رارده‌بێت.
سه‌باره‌ت به نیگه‌رانیـیه‌کانی ئیسرائیل له بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌شـکری میسر به ناوچه‌ی سینا، گوته‌بێژه‌که‌ی له‌شـکری میسر گوتی وڵاته‌که‌ی ڕێز ده‌گرێت له په‌یمانـنامه‌ی ئاشتی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا و ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه پـێشـێلیـیه‌ک نیـیه بۆ په‌یمانـنامه‌که.