Accessibility links

ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ده‌ڵێت لیژنه‌که‌یان کاره‌کانی خۆی بۆ به‌رنامه‌ی چاکسـازی ته‌واوکردووه‌

  • Goran Tawfeeq

بۆ تاووتوێکردنی به‌رنامه‌ی چاکسـازی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆکی لیژنه‌ی چاکسـازی ڕایگه‌یاند، لیژنه‌که‌یان کاره‌کانی خۆی ته‌واوکردووه‌ و له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ کوتله‌کان ده‌سـتپـێـده‌که‌ن، به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ لیستی عێراقیـیه‌ و هاوپه‌یمانی کوردسـتانیدا.
جه‌عفه‌ری گوتوویه‌تی دوابه‌دوای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ وه‌ره‌قه‌ی چاکسـازیـیه‌که‌ به‌ شێوه‌ی نووسراو که‌ 70 به‌نده‌ پـێشـکه‌ش به‌ سه‌رۆک کۆماری عێراقی ده‌که‌ن به‌ مه‌به‌سـتی سـازدانی ڕێـکه‌وتنی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ بۆ به‌سـتنی کۆنگره‌ی نیشـتیمانی که‌ به‌ر له‌ چه‌ند مانگێـک تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق بانگهێشـتی بۆ کردبوو.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له‌ کاتێـکدایه‌ له‌ ناو پـێـکهاته‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیدا باوه‌ڕی شـکسـتهێنانی وه‌ره‌قه‌ی چاکسـازیـیه‌که‌ په‌ره‌ ده‌سێنێت، به‌ جۆرێـک وه‌ک هه‌وڵێـکی له‌بارچوو نیگای لێـده‌کرێت پاش ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ دوو پـێـکهاته‌ سه‌ره‌کیـیه‌که‌ لایه‌نی کوردی و لیسـتی عێراقیـیه‌ بێ هیوابوونی خۆیان بۆ هه‌وڵه‌کانی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ مه‌به‌سـتی چاکسـازی وه‌ره‌قه‌یه‌کی سیاسی بووه‌ دژ به‌و لایه‌نانه‌ی داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یان کردووه‌ له‌ مالیکی سه‌رۆک وه‌زیر.
شایه‌نی باسه‌ به‌پـێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ له‌ ناوخۆی پـێـکهاته‌ی شیعه‌کانی عێراقه‌وه‌ ئاشـکرا، ده‌بێت ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاش ورده‌کاری ده‌سـتکه‌وتووه‌، ئه‌ویش سه‌رله‌نوێ ناکۆکی هه‌یه‌ له‌ ئاماده‌کردنی وه‌ره‌قه‌ی چاکسـازیدا.
لێدوانه‌کانی ڕه‌وتی سه‌در و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیش ڕاستی ئه‌م بابه‌ته‌ نیشـان ده‌ده‌ن که‌ له‌ چه‌ند پـرسێـکی گرنگدا کۆ ده‌نگیـیان نیـیه‌ و به‌ تایبه‌ت بابه‌تی دیاریکردنی ویلایه‌تی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌کان بۆ ته‌نها دوو خولی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئیتلافه‌که‌ی مالیکی له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دا نیـیه‌.

XS
SM
MD
LG