پاش چه‌ند کاژمێرێـک له‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینی که‌نه‌دا بڕیاری داخسـتنی باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی له وڵاته‌که‌ی دا و هه‌روه‌ها خستنی ئه‌و وڵاته له نێو لیسـتی وڵاتانی پـشـتیوانی له تێرۆرزم ده‌که‌ن، بڕیاریشی دا سوریاش بخرێته ئه‌و لیسته‌وه.
جۆن بێرد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی که‌نه‌دا دوێنێ له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی وڵاته‌که‌ی پابه‌نده به شه‌ڕی دژه تێرۆرزم و ئه‌وانه‌ی پشـتیوانی له تێرۆر ده‌که‌ن. گوتیشی وڵاته‌که‌ی باڵیۆزخانه‌ی خۆشی له تاران داخسـتووه.
بێرد هه‌روه‌ها حکومه‌تی ئێرانی به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشـتی و ئاسایشی جیهانی له ئه‌مڕۆدا ناوبرد.
که‌نه‌دا ده‌ڵێت ئێران هه‌تا دێت و زیاتر یارمه‌تی له‌شـکری پـێشـکه‌ش به حکومه‌تی سوریا ده‌کات و هه‌روه‌ها پابه‌ندی ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نابێت سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هه‌ڕه‌شه له بوونی ئیسرائیل ده‌کات.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕامین مێهمانپه‌ره‌ست گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌م بڕیارانه‌ی که‌نه‌دای سه‌رزه‌نشت کرد و گوتی له ژێر کاریکه‌ری ڕژێمی زایۆنی به گوته‌ی خۆی که‌نه‌دا ئه‌م بڕیارانه‌ی داوه و گوتی تاران کاردانه‌وه‌ی گونجاوی له به‌رامبه‌ردا ده‌بێت.