ده‌کرێت بگوترێت هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه که به‌شێک له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئا‌فریکای گرتۆته‌وه، کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگه‌یاندنی جۆراوجۆری هه‌بووه.
هاوکاتی شۆڕشه‌کانی تونس و میسر و ته‌نانه‌ت لیبیاش ، تاران پڕ به ده‌م هاواری ده‌کرد ئه‌و ڕووداوانه درێژه‌ی شۆڕشه ئیسلامیه‌که‌ی ساڵی 1979 ی ئێرانه.
که سه‌رهه‌ڵدانه‌کانیش په‌ره‌یان سه‌ند و وڵاتێکی وه‌ک سوریای گرته‌وه، پاشه‌کشه‌یه‌ک له هه‌ڵوێسته‌کانی ئێران‌دا هاته ئاراوه و ئه‌وه‌ی پێشتر به‌وه ناودێری ده‌کرد که سیما و خه‌سڵه‌ته‌کانی شۆڕشه ئیسلامیه‌که‌ی خۆیه‌تی ئه‌مجاره‌یان بووه پیلانگێڕانی ڕۆژئاوا‌و ئیسرائیل دژ به‌و تاکه هاوپه‌یمانه‌ی له جیهانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه‌تی.
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردووش‌دا کاتێك تاران میوانداری کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ڕێکخراوی وڵاتانی بێلایه‌نی کرد، هه‌وڵێکی زۆری دا تا ڕای وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م ڕێکخراوه به‌لای هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیدا ڕابکێشێت و بتوانێت پشتیوانی بۆ ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بێنێته ئاراوه.
له مانگی شه‌شیشدا بوو وڵاتی میسر پێشنیازی پێکهێنانی کۆمیته‌یه‌کی چوار لایه‌نی کرد بۆ سه‌روسه‌وداکردن له‌گه‌ڵ دۆسێی سوریادا، که شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه و میسر و تورکیا و ئێران ئه‌ندام بن تیایدا.
بیانوی قاهیره بۆ بانگهێشتکردنی ئێران تا ببێته ئه‌ندام له‌و کۆمیته‌یه‌دا ئه‌وه‌بوو وه‌ک ده‌ڵێت ده‌شێت ئێران ببێته به‌شێک له چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی سوریا.
ئه‌م جۆره پێشنیازه ده‌مانخاته به‌رده‌م چه‌ند پرسیارێکه‌وه له‌وانه ئایا به‌ڕاست ئێران ده‌توانێت ببێته به‌شێک له چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا؟ ئایا ئێران تێگه‌یشتووه له‌وه‌ی ئه‌و جۆره داکۆکیکردنه‌ی له ڕژێمه‌که‌ی سوریای ده‌کات له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی زۆری له‌سه‌ر ده‌که‌وێت؟
شه‌لال گه‌دۆ ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا ده‌ڵێت ئێران هه‌رگیز نابێته به‌شێک له چاره‌سه‌ر چونکه خۆی به‌شێکه له گرفته‌که.
شه‌لال گه‌دۆ ده‌شڵێت پێی وانییه شتێک به‌رامبه‌ر به سوریا مابێته‌وه پێی بگوترێت ده‌رفه‌تی دیپلۆماسی ، یان چاره‌سه‌ریه‌کی سیاسیانه بۆ قه‌یرانی سوریا، وه ده‌شڵێت هه‌ر بۆیه‌شه ناکرێت ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێران ده‌یدات به هێند وه‌ربگیرێن.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئێران ده‌یدات وه‌ک چاو‌دێر ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ نێو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ، به‌ڵام وه‌ک نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان شاهۆ کرماشانی به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گووت ، ئه‌وه سیسته‌می کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی نییه ئێرانی ته‌ریک کردبێت، به‌ڵکو سیاسه‌ته‌کانی تارانه وڵاته‌که‌ی به‌ره‌و له په‌راوێزنان بردووه.
شاهۆ کرماشانی ده‌شڵێت بیرکردنه‌وه‌کانی ئێرانیش به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی زۆر نه‌گونجاون و له‌گه‌ڵ ڕێبازه‌کانی جیهاندا ناگونجێن، وه ده‌ڵێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ڕێکخراوی وڵاتانی بێلایه‌ندا به‌دی کرا.
نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده، وه‌ک نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان زریان ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌کێکه له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی شکست هێنانی ئه‌و هه‌وڵ و پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ریانه‌ی بۆ دۆسێی سوریا هه‌بوون له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوچه‌که و نێونه‌ته‌وه‌ییش.
زریان ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌شڵێت ئێران له‌و هه‌وڵانه‌یدا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئێران له هه‌وڵه‌کانیدا بۆ شکست پێهێنانی چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی بۆ سوریا شکستی هێنا، به‌ڵام وه‌ک نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه عه‌لی که‌ریمی ده‌ڵێت ئێران له‌و هه‌وڵانه‌شدا شکستی هێناوه که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌یدا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
به‌ڕێز که‌ریمی ده‌شڵێت کۆماری ئیسلامی به‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌ی هه‌یه‌تی له خاوه‌رمیانه‌دا خۆی خستۆته قه‌یرانه‌وه.
ئێران ئه‌و وڵاته‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردووه، وه‌ک به‌شدارانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی پانۆراما له‌سه‌ری کۆک بوون نه توانیویه‌تی هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه بنێت و نه ده‌شتوانێت ببێته یه‌کلاییکه‌ره‌وه له دۆسێکاندا و ئه‌مه‌ش یانی وه‌ک ده‌ڵێن ئێران له پاشه‌کشه‌دایه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: