Accessibility links

پارێزگاری موسڵ بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی کونسوڵی تورکیا له‌ شـاره‌که‌ی به‌ نادوروست ناوزه‌د ده‌کات

  • VOA News

ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگای موسڵ ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی حکومه‌تی ناوه‌ندی داویه‌تی بۆ دورخستنه‌وه‌ی کونسوڵی تورکیا له‌ موسڵ هه‌نگاوێـکی نادوروسته‌ و زیان به‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان پارێزگاکه‌ی و تورکیا ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌ ڕاگه‌یاندنێـکدا ئه‌سیل نوجه‌یفی گوتوویه‌تی ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق داویه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ شـاری که‌رکوک، له‌ کاتێـکدایه‌ که‌ کونسوڵی تورکیا له‌ هه‌ولێر یاوه‌ری شـاندی وڵاته‌که‌ی بۆ که‌رکوک کردووه‌ نه‌ک کونسوڵه‌که‌ی له‌ موسڵ.
جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ پاش سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو بۆ که‌رکوک، حکومه‌تی عێراق ناڕه‌زایی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ربڕی و لیژنه‌یه‌کی بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌ مه‌سه‌له‌که‌ پـێـکهێنا. دواتر بڕیاره‌کانی لیژنه‌که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ په‌سه‌ندکرا، له‌وانه‌ داوای گۆڕینی کۆنسۆڵی تورکیا له‌ موسڵ.
XS
SM
MD
LG