سه‌رۆک براک ئۆباما به فه‌رمی کاندیدکردنی خۆی له لایه‌ن دیموکراته‌کانه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له مانگی یازده قبوڵ کرد، به‌وه‌ش له به‌رامبه‌ر ڕکه‌به‌رکه‌ی کاندیدی کۆماری مت ڕامنی ده‌وه‌سـتێته‌وه.
دوێنێ پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی کۆنگره‌ی گشـتی دیموکراته‌کاندا له شـاری شـارلۆتی سـتانی نۆر‌ث کارۆلاینا، سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و به ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانی گوت کاتێـک ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌چنه سه‌ر سـندوقی ده‌نگدان، ئه‌وا به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێـکی پـێشـتردا بۆتان ڕوونه ده‌نگ به کێ ده‌ده‌ن.
ئۆباما له وتاره‌که‌یدا جه‌ختی کرده‌وه سه‌ر سه‌رکه‌وتویی سیاسه‌ته ئابوریـیه‌که‌ی و گوتی ئه‌و له سه‌رده‌مێـکی خراپـی ئابوری‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وڵاته‌که‌ی گرته ده‌ست. داوای له ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان کرد چوار سـاڵی دیکه‌ی له پـۆستی سه‌رۆکایه‌تیدا بۆ نوێ بکه‌نه‌وه تاوه‌کو کاره‌که‌ی له‌و بواره‌دا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا نیو ملیۆن کاری نوێ له بواره پـیشه‌سـازیـیه جۆراوجۆره‌کان له وڵاته‌که‌دا په‌یدا بـکرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما باسی له چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک کرد که چوار سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر له میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌ڵێنی به ئه‌نجام گه‌یاندنی دابوون، له‌وانه کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق و چڕکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی دژه تێرۆر و سه‌رئه‌نجام کوژرانی ئوسامه بن لادن ڕێبه‌ری پـێشـووی ئه‌لقاعیده.
ئۆباما له قسه‌کانیشدا سه‌نگی خسته سه‌ر وه‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا به ڕووی خواسته ناوکیـیه‌کانی ئێران و هه‌روه‌ها پـشـتگیریکردنی له‌و دیموکراسیـیه‌ی وڵاتانی له جیهانی عه‌ره‌بی گرتووه‌ته‌وه.