وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوا له عێراق ده‌کات پشکنین بۆ هه‌موو ئه‌و فڕۆکه ئێرانیانه بکرێت که که‌ره‌سته و که‌ل و په‌ل ده‌به‌ن بۆ سوریا.
کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆکه ئێرانیانه‌ی به‌سه‌ر خاکی عێراقدا ده‌چن بۆ سوریا که گومان وایه چه‌ک به‌رن بۆ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا.
ئه‌م گومانانه له ده‌مێکدایه که مه‌ترسی و نیگه‌رانی هه‌یه له‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا کاریگه‌ریه‌کی وه‌های هه‌بێت وڵاتانی دراوسێی بخاته نێو قه‌یرانێکی هه‌رێمییه‌وه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵیت حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی نزیکه له ئێرانی شیعه‌وه که هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی سه‌رۆکی سوریایه. ئه‌مه بێ له‌وه‌ی به‌غدا دژی داوای وڵاتانی سوننه بوو له که‌نداودا تا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه و کۆتایی به هه‌روادێ و قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که بێت.
سێ سیناتۆری ناوداری ئه‌مریکایی جۆ لیبرمان، جۆن مه‌که‌ین و لیندسی گراهام ، له به‌غدا به نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقیان گوتووه ئه‌گه‌ر بێتوو حکومه‌ته‌که‌ی ڕێگه‌ی دابێت به ئێران تا ئاسمانی عێراق به‌کاربهێنێت بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ک بۆ سوریا ئه‌وا زیان له په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان واشنتۆن و به‌غدا ده‌که‌وێت.
له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رز سیناتۆر جۆن مه‌ککه‌ین ده‌ڵێت له ڕاستیدا عێراق مافی هه‌یه فرمان به فڕۆکه‌کان بدات تا بنیشنه‌وه ئه‌گه‌ر زانرا پێشێلی به‌رامبه‌ر سنوری ئاسمانی عێراق کراوه.
سیناتۆر مه‌ککه‌ین ده‌ڵێت سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به سێ یاسا دانه‌ره ئه‌مریکاییه‌که‌ی گوتووه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌خراوه‌ته به‌رده‌ستی بۆ ناردنی چه‌ک بۆ سوریا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه پاتریک ڤێنترێڵ ده‌مڕاستی کۆشکی سپی گوتوویه‌تی عێراق به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆیه بۆ گرتنه به‌ری ئه‌و ڕێ و شوێنانه‌ی پێویستن به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له ئێران له‌وه‌ی چه‌ک بنێرێت بۆ سوریا.
عێراق ترسی هه‌یه له‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و په‌لهاویشتنی قه‌یرانی سوریا ببێته مایه‌ی تێکدانی هاوسه‌نگیه له‌رزۆکه‌که‌ی له نێوان شیعه‌کان و سوننه‌کان و کورده‌کانی عێراقدا هه‌یه و ده‌ڵێت پشتیوانی له هیچ لایه‌کی قه‌یرانی سوریا ناکات.
ڕێبه‌رانی شیعه‌ی عێراق ترسیان له‌وه‌یه له‌پاش که‌وتنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د حکومه‌تێکی سوننه‌ی توندڕه‌و ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست.