له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له عه‌ممارێکی چه‌کدا له ڕۆژئاوای تورکیا نزیکه‌ی 25 سه‌رباز ده‌کوژرێن و 4 سه‌ربازی تریش بریندار ده‌بن.
ڤه‌یسه‌ڵ ئهرئۆگلو، وه‌زیری دارستان و سه‌رچاوه ئاویه‌کان له تورکیا ده‌ڵێت دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌که ڕوویداوه و ئه‌و شوێنه‌ش که ته‌قینه‌وه‌که‌ی تیادا ڕوویداوه بریتی بووه له شوێنی عه‌ممارکردنی هه‌نارۆک.
ته‌رمی سه‌ربازه کوژراوه‌کان زوویه‌کی ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه له پاش کوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ناو عه‌مماره‌که دۆزراونه‌ته‌وه.
ئهرئۆگلو به دووری زانی ئه‌و ڕووداوه کاری تێرۆریستی له پشته‌وه بووبێت .
که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئێن تی ڤی له تورکیا ده‌ڵێت هێشتا کوژراوه‌کان نه‌ناسراونه‌ته‌وه و ته‌رمه‌کانیش ده‌نێردرێت بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی له‌شکریی له ئانکه‌ره به مه‌به‌ستی پشکنینی دی ئێن ئه‌ی بۆ ناسینه‌وه‌یان.
زانیاری زیاتر لای خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکایه له تورکیا.