خانمی یه‌که‌م میشێڵ ئۆباما پشتیوانی له دیموکراته‌کان کرد به وتارێکی تایبه‌ت و پڕ له سۆز‌و و له ناخی دڵه‌وه باسی هاوسه‌ره‌که‌ی، خێزانه‌که‌ی و ئه‌و به‌هایانه‌ی کرد که له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا له کۆشکی سپی هه‌وڵیان بۆ داوه.
خانم مێشێل گوتی:
"باراکم بۆیه خۆش ده‌وێت چونکه " ئێمه و ئه‌وان" لای ئه‌و نییه ئه‌و گوێ نادات به‌وه‌ی دیموکراتی یان کۆماری و یاخود هیچیان. ئه‌و ده‌زانێت هه‌موومان وڵاته‌که‌مان خۆش ده‌وێت، و هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ گوێگرتن له بیرۆکه‌ی باش. هه‌ر که‌سێک که ده‌بینێت هه‌میشه بۆ شته باشه‌کانی ده‌گه‌ڕیت."
پاشان خاتو ئۆباما جۆش و خرۆشی دایه به به‌شداربووانی کۆنگره‌ی دیموکراته‌کان که جارێکی دیکه یارمه‌تی مێرده‌که‌ی بده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی له مانگی یازده‌دا، ئه‌مه‌ش وا پـێده‌چوو زیاتر داواکاریـیه‌ک بێت بۆ ده‌نگده‌رانی ژن.
خانم مێشێل گوتیشی:
"ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بنه‌مایه‌ک بۆ خه‌ونه‌کانی منداڵه‌کانمان دابین بکه‌ین و ده‌رفه‌تێک که شایسته‌ی به‌ڵێنه‌کانیان بێت، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت شیانێکی بێ کۆتایی بخه‌ینه به‌رده‌میان و ئه‌و بڕوایان بده‌ینێ که لێره له ئه‌مه‌ریکا هه‌میشه شتێکی باشتر هه‌یه ئه‌گه‌ر بته‌وێت کاری بۆ بکه‌یت، ئه‌وا پێویسته هه‌موومان پـێکه‌وه جارێکی دیکه پشتیوانی ئه‌و پیاوه بکه‌ین که بڕوامان هه‌یه ئه‌م وڵاته به‌هێزه به‌رو پێشه‌وه به‌رێت، ئه‌ویش هاوسه‌ره‌که‌م و سه‌رۆکمان براک ئۆبامایه.
جگه له گه‌یشتن به ده‌نگده‌رانی ژن دیموکراته‌کان له کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌که‌یاندا سه‌رنجیان دایه ده‌نگده‌ره زمان ئیسپانییه ئه‌مه‌ریکاییه‌کانیش.
ڕاوه‌رگرتنه گشتییه‌کان نیشان ده‌دن که سه‌رۆک له ئێستادا ده‌نگی زۆرتری زمان ئیسپانییه ئه‌مه‌ریکاییه‌کانی هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ مت ڕامنی، ئه‌م خاڵه له کۆنگره‌ی کۆمارییه‌کانیش له هه‌فته‌ی ڕابردوو له تامپای فلۆریدا سه‌نگی خرایه سه‌ری.
دیموکراته‌کان هه‌وڵیان دا به وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی شاره‌وانی سان ئانتۆنیۆی ته‌کساس جۆلیان کاسترۆ سه‌رنجی ده‌نگده‌ران ڕابکێشن.
هه‌ندێک که‌س کاسترۆ به ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شاوه‌ی پارتی دیموکرات داده‌نێن، ئه‌و له وتاره‌که‌یدا باسی خێزانه‌که‌ی خۆی کرد که له مه‌کسیکه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌م وڵاته.
جۆلیان کاسترۆ گوتی:
"به‌سه‌رهاتی خێزانه‌که‌م زۆر تایبه‌ت نییه، ئه‌وه‌ی تایبه‌ته ئه‌وه‌یه ته‌نها له ئه‌مه‌ریکا شیانی ئه‌م به‌سه‌رهاته هه‌یه. وڵاته‌که‌مان ته‌نها شوێنه که تیایدا خه‌ونه مه‌زنه‌کان له یه‌ک نه‌وه‌دا تیایدا بێته دی. ئه‌مه‌ش کێشه نییه که تۆ کێت یان له کوێووه هاتوویت.
شایه‌نی باسه له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا به‌شداربووان گوێیان له وتاری سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا بڵ کلنتن ده‌بێت که له نێو پارته‌که‌دا زۆر خۆشه‌ویسته. و له ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش سه‌رۆک ئۆباما وتاری په‌سه‌ندکردنی خۆی وه‌ک به‌ربژاری دیموکراته‌کان پـێشکه‌ش ده‌کات.