سه‌رۆکی میسر ده‌ڵێت ده‌بێت به‌شـار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا په‌ند له مێژوو وه‌ربگرێت و به‌ر له‌وه‌ی کات به‌سه‌ر بچێت واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کۆمکاری عه‌ره‌ب له قاهیره وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد و گوتی" به ڕژێمی سوریا ده‌ڵێم کات بۆ به‌خۆ زلزانین و قسه‌ی زل نه‌ماوه و گوێ به‌و ده‌نگانه نه‌ده‌ن که باس له مانه‌وه‌تان له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌کات، چونکه ئه‌وه زۆر درێژ ناخایه‌نێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نه‌بن، ئه‌وا چه‌رخی مێژوو له کاری خۆی به‌رده‌وامه."
پاشـان گوتیشی ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ک عه‌ره‌ب کار بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه نه‌که‌ین، ئه‌وا کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش به ڕژدی به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا کار ناکات.
سه‌رۆکی میسر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که وڵاته‌که‌ی له دژی هه‌ر ده‌سـتێوه‌ردانێـکی له‌شـکری بیانیـیه له سوریا، و داوای‌کرد کاره‌کان چڕ بکرێنه‌وه له پـێناو دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌کی به په‌له به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و وڵاته دووچاری ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری بیانی ببێت.
له لایه‌کی دیکه هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پارته‌که‌ی له ئانکه‌ره گوتی سوریا بووه‌ته ده‌وڵه‌تێـکی تێرۆرستی که کۆمه‌ڵـکوژی له دژی خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌نجام ده‌دات. هه‌روه‌ها مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر نه‌بوونی کۆ ده‌نگیـیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ست به‌و ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌ی له سوریادا ده‌گوزه‌رێت.