ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن له پێشێلکارییه‌کانی جدی له پاش کوده‌تای مانگی 9ی ساڵی 1980 و به‌دژی دانیشتوانی مه‌ده‌نی کورد له1990 کاندا کراون، له کاتی شه‌ڕی نێوان حکومه‌ت و چه‌کدارانی پارتی بهربهندکراوی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) قه‌ت به‌رپرسیار نه‌کراون.
ڕاپۆرته‌که له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ55 که‌س له ستانی شرنخ نوسراوه که که‌سوکاریان کوژرابوون یا بێ سه‌روشوێن بوون له لایه‌ن که‌سانی به‌رگومانی حکومه‌ت له سه‌ره‌تای 1990 کاندا. به پێی ڕاپۆرته 67 لاپه‌ڕه‌ییه‌که له ژێر ناوی،" کات بۆ داد: کۆتایی هێنان به چاوپۆشیکردن له کوشتنه‌کان و بێ سه‌روشوێن چووکان له تورکیا له 1990 کاندا،" به ده‌یان له که‌سوکاری قوربانییه‌کان گوتویانه زۆر ترسابوون شکایه‌ت بکه‌ن یانیش ئه‌گه‌ر شکایهتیشیان کردبایه، هیچ لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی نه‌ده‌کرا.
له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک پێشنیازی تر، ڕاپۆرته‌که داوا ده‌کات په‌رله‌مانی تورکیا کۆمسیۆنێکی سه‌ربه‌خۆی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان پێکبهێنێت تا له پێشێلکارییه‌کانی ڕابردوو بکۆڵێته‌وه.
سه‌باح ئه‌دین کورکماز پارێزه‌ری دانیشتوی دیاربه‌کر له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شێروانی ده‌ڵێت،" به من قه‌ناعه‌تی ،به پێی پێواره‌کانی مافه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه ڕووداوانه، ئه‌م کوشتنانه کوشتنی ئاسایی نه‌بوون، به بیری سیاسی کرابوون، تاوانی سیاسین جابۆیه ئه‌مانه تاوانی دژ مرۆڤایه‌تین. ئه‌م مرۆڤانه له‌به‌ر بیراوڕایان، له‌به‌ر جودابیریان، له‌به‌ر ڕه‌گه‌زیان کوژران ، جابۆیه ئه‌م تاوانانه دژی مرۆڤایه‌تین و به پێی پێواره‌کانی مافه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی هیچ دوامۆڵه‌تی کات و زه‌مان بۆ تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی نیـیه.