لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت زلهێزانی ڕۆژئاوا کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆر توندیان ده‌بێت ئه‌گه‌ربێت و هێزه‌کانی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د چه‌کی کیمیاوی و بیۆلۆجی به‌کاربهێنن.
فابیۆس ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی حکومه‌تی سوریا په‌ره‌ی به هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی سه‌رهه‌ڵـداوان داوه و ڕاپـۆرت هه‌ن باس له به‌کارهێنانی بۆمبی به‌رمیلی ده‌که‌ن که له بڕێـکی زۆری ته‌قه‌مه‌نی و نه‌وت و پارچه ئاسن دروسـت‌ده‌کرێت و ده‌توانرێت پـێی زیانی گه‌وره بخرێته‌وه.
له پـرسیارێـکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا پـێویست به مۆڵه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات ئه‌گه‌ر هاتوو حکومه‌تی سوریا به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ چه‌کی کیمیاوی به‌کارهێنا؟. فابیۆس گوتی " له به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی ناکرێت بۆ یه‌ک چرکه چاوه‌ڕێ بکرێت".