وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر کوژرانى ئەندامێکى ترى ئەنجومەنى قەزاى ناوەندى موسڵ بە ناوى ئیبراهیم عەگێدى، ئەندامانى ئەو ئەنجومەنە کارەکانیان هەڵپەسارد و لە بەیانـنامەیەکیشدا داواى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنەکەیان کرد.
لەم بارەیەوە هەڤاڵ عەبدوڵڵا ئەندامى کورد لە ئەنجومەنى قەزاى ناوەندى موسڵ بە دەنگى ئەمریکاى راگەیاند بە کوژرانى ئیبراهیم عەگێدى هەشتەمین ئەندامى ئەم ئەنجومەنەیە تەنها لەم خولەدا دەکوژرێت و لایەنە ئاسایشیەکانیش هەڵوێستیان نەبووە. دەشڵێت لە ئێستادا سەرجەم ئەندامان کارەکانمان هەڵپەساردووە و ئامادەکاریش بۆ کۆبوونەوەیەکى بە پەلە دەکەین ئەویش به مهبهستی هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنەکە.