خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه له شـاری پـیشـاوه‌ری باکوری پاکسـتان خۆی کێشـاوه به ئۆتۆمبیلێـکی کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌و شـاره و له ئاکامدا 2 که‌س کوژراون و 19 که‌سی دیکه برینداربوون.
ڕووداوه‌که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌و ده‌مه‌دا بووه ئه‌و ماشێنه‌ی کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا به ناوچه‌یه‌کدا ڕۆیشـتووه که شوێنی ژماره‌یه‌ک ڕێـکخراوی نێوده‌وڵه‌تیـیه، له‌وانه ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئیسلام ئاباد ده‌ڵێت 2 ئه‌مه‌ریکایی و 2 پاکسـتانی که کارمه‌ندی کونسوڵخانه‌که‌ن له نێو 19 برینداره‌که‌دان.
پـۆلیسی پاکسـتان ده‌ڵێت مه‌زه‌نده ده‌کرێت ئۆتۆمبیلی خۆکوژه‌که نزیکه‌ی 110 کیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نی تێدا بووبێت.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.
جێی ئاماژه‌یه ناوچه‌ی پـیشــاوه‌ر به‌وه ناسراوه که تاڵیبانه‌کانی پاکسـتان و ئه‌فغانسـتان له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده و کۆمه‌ڵه‌کانی دیکه‌ی هاوسۆزیان له‌وێ چالاکن.