نۆ کارمه‌ندی ئاسایشی تورکیا که سه‌رباز و پۆلیسیشیان له‌ناودایه ده‌کوژرێن له میانه‌ی شه‌ڕێکدا له ناوچه سنوریه‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا و سوریا و عێراقدا.
به‌لانی که‌م هه‌شت کارمه‌ندی ئاسایشی تری تورکیا له‌و شه‌ڕه‌ی هه‌رێمی شرناخدا بریندارن و وه‌ک سه‌رچاوه ئاسایشیه‌کانی تورکیا به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رزیان گوتووه هێشتاش شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وامه.
له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا شه‌ڕ له نێوان له‌شکری تورکیا و سه‌رهه‌ڵداوانی پارتی کرێکارانی کوردستان زۆر و توندیش بووه و هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه‌یان به‌ستۆته‌وه به ڕه‌وشی سوریاوه.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر سه‌رهه‌ڵداوانی کورد له ئاکامی هێرشێکی بۆمبی 5 سه‌ربازی تورکیایان کوشت و له‌شکری تورکیاش وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه ده‌سبه‌جێ هێرشێکی کرد و هه‌لیکۆپته‌ری جه‌نگی تیادا به‌کارهێنا و 21 گه‌ریلای په‌که‌که‌ی کوشت.
له‌وه‌تای 28 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه که شه‌ڕی نێوان په‌که‌که و له‌شکری تورکیا ده‌ستیپێکردووه زیاتر له 40 هه‌زار که‌س له تورکیا کوژراون.
پارتی کرێکارانی کوردستان له‌لایه‌ن تورکیا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپاشه‌وه به ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناودێر ده‌کرێت.
هه‌ندێک له کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ده‌ڵێن په‌که‌که ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریاوه و هه‌روه‌هاش له‌لایه‌ن ڕێکخراوه کوردیه‌کانی سوریاوه پشتیوانی ده‌کرێت.