Accessibility links

هێمن میرانی : تێڕوانینی ئاکه‌په‌ بۆ پرسی کورد ئه‌و سنورانه‌ تێپه‌ڕ ناکات که‌ کوردی تورکیا چاوه‌ڕوانی ده‌کات

  • Balen Salih

هێمن میرانی

هێمن میرانی

سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت چیی دی بڕوای به‌وه‌ نییه‌ له‌ تورکیادا کێشه‌یه‌ک هه‌بێت به‌ ناوی کێشه‌ی کورده‌وه‌ به‌ڵکو بڕوای به‌وه‌یه‌ که‌ کێشه‌ی تێرۆریزم له‌ وڵاته‌که‌یدا هه‌یه‌.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان پاش 3 ساڵ دێت له‌و پڕۆژه‌یه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان خستیه‌ به‌رده‌ست بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌ تورکیادا.
هێمن میرانی، پسپۆڕی کاروباری تورکیا ده‌ڵێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا هیوابڕانێکی لای کوردی تورکیا هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ له‌وه‌ی کێشه‌ی سیاسیان چاره‌سه‌ر بکرێت وه‌ک پێشتر په‌یمان درابوو.
له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز میرانی ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات قسه‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا سه‌لماندنێکه‌ که پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاکه‌په‌)‌ ناخوازێت دۆسێی کورد له‌ تورکیادا ببێته‌ دۆسێیه‌کی سیاسیانه‌.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG