پۆلیسی پاکستانی مه‌لایه‌کی موسوڵمانی ده‌ستگیر کردووه به گومانی ئه‌وه‌ی که به‌ڵگه‌ی دروست کردووه دژ به‌و کچه مه‌سیحییه‌ی که به کفر کردن تاوانبار کراوه.
کاربه‌ده‌ستێکی پۆلیس ڕایگه‌یاند مه‌لاکه به ناوی خالید جادون له ڕۆژی شه‌ممه ده‌ستگیر کرا به تاوانی ئه‌وه‌ی گوایه په‌ڕه‌ی قوڕئانی کردووه‌ته نێو جانتای کچه‌که‌وه.
پۆلیس زیاتر له دووهه‌فته له‌مه‌و به‌ر ئه‌و کچه‌ی ده‌ستگیر کرد، پاش ئه‌وه‌ی دراوسێ توڕه‌کانی ده‌وروبه‌ری ماڵه‌که‌یان له ئیسلام ئابادی پایته‌خت گرت و تاوانباریان کرد به سوتانی په‌ڕه‌کانی قورئان. له ڕۆژی دووشه‌ممه دادگا بڕیار ده‌دات که ئایه ئه‌و کچه به ده‌سته‌به‌ری ئازاد بکرێت یان نا.
جادون که یه‌کشه‌ممه له دادگا ئاماده بو به په‌یامنێرانی گوت تاوانه‌کان به‌دژی ئه‌و دروستکراو بون.
به‌پێی یاسای کفرکردنی پاکستان هه‌رکه‌سێک باسی خراپی ئاینی ئیسلام یان پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د بکات ئه‌وا به تاوان داده‌نرێت و بۆی هه‌یه ڕووبه‌ڕووی سزای مه‌رگ ببێته‌وه.