وه‌کو له میدیاکاندا هاتوه کۆمیته‌ی به‌ندی 140 ئه‌ندامه‌کانی له 37 وه بۆ 17 که‌مکردوه‌ته‌وه. تا چه‌ند ئه‌م گۆڕانکاریه کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی کاره‌کانی له ئاینده‌دا.
دکتۆر موحه‌مه‌د ئیحسان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لیژنه‌ی بالای جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت لێره‌دا دوو لیژنه هه‌یه، لیژنه‌یه‌کی ته‌نفیزی حکومی که ته‌نفیزی جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 ده‌کات وه لیژنه‌یه‌کی په‌ڕله‌مانی بۆ چاودێری کردنی کاروباری لیژنه‌ی جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 وه ئه‌وه‌ی که لێره‌دا باس ده‌کرێت لیژنه‌ی په‌ڕله‌مانیه که له 37 بۆ 17 که‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌م لیژنه‌ی په‌ڕله‌مانیه نزیکه‌ی ساڵ و نێوێکه هیچ کارێکی نه‌کردبوو وه ئه‌مه ههنگاوێکی زۆر باشه بۆ چاودێری کردنی کاری حکومه‌ت له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140. دکتۆر ئیحسان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت که‌مته‌رخه‌می هه‌بوه له کاره‌کاندا به‌ڵام له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بوه.