ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سعود بارزانی له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ که‌مپـی ئاواره‌کانی سوریا له کۆمه‌ڵگه‌ی دۆمیزی پارێزگای دهۆک گوتی هه‌رێم له هه‌وڵ و کوشـشدایه له‌گه‌ڵ وڵاتانی بیانی له پـێناو مسۆگه‌رکردنی ئاینده‌یه‌کی پته‌و بۆ کوردی سوریا.
بارزانی له قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که هه‌رێمی کوردستان ڕێز له هه‌ر بڕیارێـکی خه‌ڵـکی سوریا ده‌گرێت، به‌ڵام گوتی ئه‌لته‌رناتیڤێكی دیموكراسی هه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی سوریایه و هه‌میش له به‌رژه‌وه‌ندی كورده‌که‌یتی.
سه‌رۆکی هه‌رێم ڕێـکخسـتنی ماڵی کوردی به کارێـکی پـیرۆز ناوزه‌دکرد و گوتی رێکه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی كوردی سوریا مۆریانکردووه، هه‌نگاوێـکی پـڕبایه‌خه بۆ یه‌كخستنی كار و هه‌وڵه‌كان له پـێناو دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ كوردانی سوریا.
جێی ئاماژه‌یه به‌پـێی ڕێـکخراوی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 11 هه‌زار هاوڵاتی سوری وه‌ک په‌نابه‌ر له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق تۆمارکراون. هه‌ر له که‌مپـی دۆمیز که 20 کیلۆمه‌تر له خوارووی شـاری دهۆکه، نزیکه‌ی 2720 په‌نابه‌ر هه‌یه که زۆربه‌یان کوردن.