له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی پـۆلیسی ئه‌فغانی به شێوه‌یه‌کی کاتی ڕاگرتووه تاوه‌کو سه‌رله‌نوێ لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ر یه‌که‌یان ده‌کرێت و ده‌رده‌که‌وێت گونجاون بۆ ئه‌و کاره.
جێی ئاماژه‌یه له‌وه‌تای ئه‌مسـاڵه‌وه 45 سه‌رباز له هێزه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان به ده‌سـتی سه‌رباز و پـۆلیسی ئه‌فغانی کوژراون. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕه‌نگه ئه‌و کوشتنانه ڕوویان نه‌دایه ئه‌گه‌ر پـێشـتر لێـکۆڵینه‌وه‌ی پـێویست له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رباز و پـۆلیسه ئه‌فغانیـیانه بکرایه.
کۆلۆنێل تۆماس کاڵنز گوته‌بێژی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتی ئه‌م بڕیاره نزیکه‌ی هه‌زار پـۆلیسی ئه‌فغانی ده‌کرێته‌وه که مه‌شق و ڕاهێنانیان پـێ‌ده‌کرا.
ڕاپـۆرتێـکی واشنتن پـۆستی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت بڕیاره‌که زیاتر له 27 هه‌زار سه‌رباز و پـۆلیسی ئه‌فغانی ده‌گرێته‌وه.