Accessibility links

مه‌تران توتو: پێویسته‌ بوش و بلێر به‌ تاوانی شه‌ڕی عێراق دادگایی بکرێن


مه‌تڕان دێزمۆند توتو ده‌ڵێت سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا جۆرج ده‌بلیو بوش و سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا تۆنی بلێر وه‌ک" که‌ڵه‌گای گۆڕه‌پانی یاری" ڕه‌فتاریان کرد‌ کاتێک له‌ 2003 بڕیاریاندا عێراق داگیر بکه‌ن، و پێویسته‌ دادگایی بکرێن له‌به‌ر کرداره‌کانیان.
براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی له‌ وتارێکیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی 'Observer' نوسیویه‌تی،" ئه‌وان ئێمه‌‌یان گه‌یانده‌‌ سه‌ر لێواری کاره‌سات ئه‌و شوێنه‌ی ئێستا ئێمه‌ی لێین له‌ کاتێکدا باری سوریا و ئێرانمان له‌به‌رده‌مدایه‌‌."
توتو گوتی بڕیاری داگیرکردنی عێراق،" له‌ سه‌ر بنه‌مای ئه‌و درۆیه‌ بو که‌ عێراق چه‌کی ته‌فروتوناکه‌ری هه‌بو." ئه‌و ده‌ڵێت ،" ئه‌و بڕیاره‌ جیهانی ناسه‌قامگیر و ناکۆک کردووه‌ له‌ هه‌ر شه‌ڕێکی تر له‌ مێژودا.
ئاشتیخوازی ناوداری ئه‌فریقای باشور و مه‌ترانی خانه‌ نشین ڕاشیگه‌یاند ڕێبه‌رانی ڕۆژئاوا به‌ پێی پێوارو و ستانداردی جیاواز له‌ هی ڕێبه‌رانی ئه‌فریقا به‌رپرسیار ده‌کرێن. ئه‌و ده‌ڵێت ژماره‌ی کوژراوان له‌ کات و له‌ پاش شه‌ڕی عێراق ئه‌وه‌نده‌ زۆر ده‌بێت که‌ به‌ڕێز بوش و به‌ڕێز بلێر له‌ دادگایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییدا دادگایی بکرێن.
XS
SM
MD
LG