Accessibility links

سۆران که‌رباسیان: کوشتارگای قارنا، له‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک که‌ڵکم وه‌رنه‌گرتوه‌ گومان بخاته‌ سه‌ر ڕاستبوونی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه

  • Jani Diylan

وتو وێژ له‌گه‌ڵ سۆران که‌رباسیان

وتو وێژ له‌گه‌ڵ سۆران که‌رباسیان

به‌ هاتنه‌ سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌ فه‌رمانی گوایه‌ خومه‌ێنی کۆمه‌ڵێک کوشتار له‌ کوردستان رووی دا له‌ نێوانیان به‌ کۆمه‌ڵ کوژیه‌کانی قه‌ڵاتان و قارنا نزدیک به‌ شاری نه‌غه‌ده‌.

نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر سۆران که‌رباسیان په‌رتۆکێکی له‌و باره‌یه‌وه‌ نووسیوه‌ وه‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت سه‌ره‌ ڕای ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی گشتی به‌ خوێنه‌ر ده‌دات له‌ باره‌ی شوڕشی گه‌لانی ئێران به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ هه‌رکه‌سێکیش خه‌لکی ئه‌و ناوچانه‌ نه‌بێت بزانێت باسی چی ده‌که‌ێن، پاشان کێشه‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵس وکه‌وتی ڕژیمی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا و که‌ێسی قاره‌نا له‌و پرۆژه‌یه‌دا وه‌کو به‌رچاوترین و زه‌قترین که‌ێسی یاسایی‌ کۆمه‌ڵ کوژی خراوه‌ته‌ به‌ر چاوی خوێنه‌ر. ده‌شڵێت جیاوازی کاره‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تا ئێستا بڵاوبونه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌یه،‌ بۆ یه‌کمین جار له‌ باره‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌وه‌ وه‌کو په‌رتۆک بڵاو ده‌بێته‌وه و له‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کیش که‌ڵکم وه‌رنه‌گرتوه‌ گومان بخاته‌ سه‌ر ڕاستبوونی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه ‌.
XS
SM
MD
LG