Accessibility links

ئایه‌توڵلا خامنه‌یی: وڵاته‌که‌ی هه‌رگیز بۆمبی ئه‌تۆم دروست ناکات

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

پێنجشه‌ممه‌ ڕێبه‌ری باڵای دینی ئێران له‌ کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی بێ لایه‌ن ‌ له‌ تاران وتارێکی پێشکه‌ش کرد و به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی له‌ پێکهاته‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان گرت و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی به‌ نادادپه‌روه‌رانه‌ ناو هێنا و گوتی ئه‌مه‌ریکا به‌کاری ده‌هێنێت " بۆ داسه‌پاندنی ڕه‌وشتی که‌ڵه‌گایانه‌ی به‌سه‌ر جیهاندا."
ئایه‌توڵلا خامنه‌یی هه‌روه‌ها گوتی وڵاته‌که‌ی هه‌رگیز بۆمبی ئه‌تۆم دروست ناکات
و قه‌ت ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه‌ مشت و مر له‌سه‌ره‌که ی وڵاته‌که‌ی‌ نابێت.
دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی کۆمه‌ڵناس بنکه‌ له‌ ئێران ده‌ڵێت ڕێبه‌ری ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای ئیدیۆلۆژییه‌ی 33 ساڵ له‌وه‌ پێشی شوڕش، پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به‌ تایبه‌تی هی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی به‌ ساختارێکی نابه‌رابه‌ر، ناڕه‌وا و نادێموکراتیک ناو برد.
ته‌وه‌کولی له‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی پێم وا نیه‌ ئێران به‌و مه‌به‌ستانه‌ی که‌ ده‌یویست بگات، ناتوانێت زۆر کاری جێ به‌جێ کردن بکات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌مو وڵاته‌کان(ئه‌ندام له‌ بزوتنه‌وی وڵاتانی بێ لایه‌ن) ببن به‌ لایه‌نی ئێرانیش، ئه‌وه‌نده‌ ده‌سته‌ڵاتیان نیه‌ بتوانن له‌ به‌رامبه‌ر به‌وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌ست له‌ کارێک بده‌ن.
ئه‌و گوتیشی سه‌رۆکی میسر مورسی و بان کیمون دژ‌ به‌ سیاسه‌تی ئێران له‌ جیهان و ناوچه‌که‌ ڕاوه‌ستان و له‌ وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ زیاتر به‌ زیانی (ئێران) ته‌واو ببێت.
XS
SM
MD
LG