Accessibility links

دادگایه‌کی پاکسـتان ماوه‌ی زیندانیکردنی کچێـک به‌ تاوانی سووکایه‌تیکردن به‌ ئیسلام درێژده‌کاته‌وه‌


دادوه‌رێکی پاکستانی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی کچێکی مه‌سیحی له‌ گرتووخانه‌دا درێژکرده‌وه‌‌ که‌ به‌ سووکایه‌تیکردن به‌ ئاینی ئیسلام تۆمه‌تبارکراوه‌. ئه‌و تۆمه‌تی له‌ پاکستاندا سزاکه‌ی مه‌رگه‌.
ئه‌مڕۆ ریمشه‌ مه‌سیحی ته‌مه‌ن 14 سـاڵ له‌ ئیسلام ئاباد ئاماده‌ی به‌ر ده‌م دادگا بوو. ئه‌م دادگایه‌ فه‌رمانی دا ئه‌م کچه‌ بۆ ماوه‌ی 14 رۆژی دیکه‌ له‌ گرتووخانه‌دا بهێڵرێته‌وه‌.
شایه‌نی باسه‌ پارێزه‌ران ده‌ڵێن تاووتوێکردنه‌که‌ی پـێشوو ئه‌وه‌ی رانه‌گه‌یه‌ندرا، پـرۆسه‌یه‌کی ستاندارد بوو. ته‌له‌فزیۆنی خۆجێی پاکستانی دیمه‌نی ریمشه‌ی نه‌وجه‌وانی پـێشان دا که‌ خۆی به‌ په‌ڕۆیه‌کی سپی داپوشیبوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه‌ له‌و ده‌مه‌ی پۆلیسی پاکستانی یاوه‌ریان ده‌کرد.
ئه‌وه‌ی جیی ئاماژه‌یه‌ ریمشه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا خرایه‌ گرتووخانه‌وه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانی گه‌ڕه‌که‌کهی له‌ ئیسلام ئاباد‌ ده‌وری ماڵه‌که‌یان دا و به‌وه‌ تۆمه‌تباریان کرد که‌ چه‌ند په‌ڕه‌یه‌کی ئایه‌تی قورئانی سوتاندووه‌، به‌ڵام که‌سانی دیکه‌ ده‌ڵێن ئه‌م کچه‌ مه‌سیحیه‌ بۆ چێشت لێنان کاخه‌زی نێو ته‌نه‌که‌ی خاشاکه‌که‌ی سووتاندوه‌.
XS
SM
MD
LG