سه‌رۆکی ئه‌رکانی له‌شـکری عێراق فه‌ریقی یه‌که‌م بابه‌کر زێباری ڕایگه‌یاند که‌وا به‌پـێی سه‌ودایه‌ک که پـێشـتر حکومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا مۆری کردووه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو عێراق 140 تانکی جۆری ئابرامزی ئه‌مه‌ریکایی وه‌رگرتووه .
به‌پـێی ڕادیۆ سه‌وا زێباری ئه‌مه‌ی بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئاشـکراکرد له میانه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانێـکدا له‌سه‌ر تانک له سه‌ربازگه‌ی بسمایه له باشوری به‌غدای پایته‌خت.
زێباری گوتوشیه‌تی عێراق هه‌وڵ ده‌دات چه‌کی پـێشـکه‌وتووی هه‌بێت تاوه‌کو ژماره‌ی یه‌که له‌شـکریـیه‌کانی که‌م بکاته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که تانکێـکی ئابرامز هێنده‌ی ده تانکی T72 ی ڕووسی کاریگه‌ری هه‌یه.
جه‌نه‌ڕاڵ ڕۆبه‌رت کاسلن به‌رپـرسی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ عێراق لای خۆیه‌وه گوتی ڕاهێنه‌ره ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان مه‌شق به سه‌ربازه عێراقیـیه‌کان ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌م تانکانه به هاوشێوه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌کرێن.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئاشکرای کرد که‌وا به‌های ئه‌م تانکانه ده‌گاته 815 ملیۆن دۆلار.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م سه‌ودای تانکانه به‌پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه ئاسایشـیه‌یه که له نێوان به‌غدا و واشنتن‌دا له مانگی یازده‌ی سـاڵی 2008 مورکرا که تیایدا هاتووه هێزه ئاسایشیـیه‌کانی عێراق ده‌بێت پـڕچه‌ک بکرێن و هه‌روه‌ها مه‌شـق و ڕاهێنانیشـیان پـێبکرێت.