Accessibility links

توندوتیژیه‌کان له‌ ئه‌فغانستان


5 سه‌ربازی ئوسترالیایی له‌ ئه‌فغانستان ده‌کوژرێن و جولیا گیلارد سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که‌ش به به‌د ترین ڕۆژ بۆ وڵاته‌که‌ی داده‌نێت.
کاربه‌ده‌ستانی ناتۆ ده‌ڵێن که‌سێک به‌ جل و به‌رگی له‌شکری ئه‌فغانیه‌وه‌ دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ته‌قه‌ی کردووه‌ و سێ سه‌ربازی کوشتووه‌ له‌ بنکه‌یه‌کی له‌شکریی له‌ باشوری وڵاته‌که‌.
حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت ڕووداوه‌که‌ له‌ ناوچه‌ی سورخ ڕیز له‌ هه‌رێمی ئوروزگان ڕوویداوه‌ و ئاماژه‌ی به‌ برینداربوونی دوو سه‌ربازی تری ئوسترالیایی تریش کردووه‌ له‌ هه‌مان ڕووداودا.
ئه‌م ڕووداوه‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی 4 شه‌ممه‌ دواترینه‌ له‌و زنجیره‌ هێرشانه‌ی ئه‌فغانیه‌کان به‌ جل و به‌رگی سه‌ربازی وڵاته‌که‌یانه‌وه‌ ده‌یکه‌نه‌ سه‌ر سه‌ربازه‌کانی هاوپه‌یمانان.
به‌لانی که‌م 15 سه‌ربازی ناتۆ که‌ زۆربه‌یان ئه‌مریکایین له‌م مانگه‌دا و له‌ هێرشی هاوشێوه‌دا کوژراون. وه‌ له‌مساڵیشدا به‌ گشتی 45 سه‌ربازی بیانی کوژراون.
زوویه‌کی ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه‌ش دوو سه‌ربازی تری ئوسترالیایی گیانیان له‌ده‌ستدا به‌هۆی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هه‌لیکۆپته‌رێکه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی هێلماند.
ناتۆ ده‌ڵێت هیچ کارێکی دوژمنکارانه‌ له‌ شوێنی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هه‌لیکۆپته‌ره‌که‌دا نه‌بووه‌ و ده‌شڵێت هه‌ردوو ڕووداوه‌که‌ له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان.
سه‌ره‌ک وه‌زیری ئوسترالیاش ده‌ڵێت ئه‌و جۆره‌ ڕووداوانه‌ نابنه‌ مایه‌ی گۆڕانکاری له‌ ستراتیژیه‌تی وڵاته‌که‌یدا و ده‌شڵێت ئوسترالیا وابه‌سته‌یه‌ به‌ ته‌واو بوونی ئه‌رکه‌که‌ی له‌ ئه‌فغانستاندا.
ئوسترالیا زیاتر له‌ 1500 سه‌ربازی له‌ ئه‌فغانستان هه‌یه‌. له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا بوو ئوسترالیا ڕایگه‌یاند له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013 دا هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی خۆی ده‌کشێنێته‌وه‌، واته‌ یه‌ک ساڵ زووتر له‌و واده‌یه‌ی پێشتر داینابوو.
XS
SM
MD
LG